یەک شهید و 52 بریندار لە 76 مین هەینی رێپێوانی مافی گەڕانەوە
ئهیلوول 28, 2019 04:10 Asia/Tehran
وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین شەوی رابردوو باسی شەهیدبوونی یەک فەلەستینی و بریندار بوونی 52 کەسی دیکەی کرد لە 76 مین هەینی رپێپوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە .
بە پێی راپۆرتی ئەلعالەم ، رپێپوانی مافی گەڕانەوە رۆژی هەینی لە ژێر ناوی " ئینتفازەی ئەقسا و بەدیلگیراوان " بەڕێوەچوو.
لەشکەریانی زایۆنی لە کاتی سەرکوتکردنی خۆێشاندەرانی فەلەستینی جیا لە هاویشتنی فیشەکی جەنگیی ، گازی فرمێسکهێن و ژاراویان لە دژی فەلەستینیەکان دەکار هێنا .
رێپێوانی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی 2018 وە بە بۆنەی " رۆژی زەوی" لە کەرتی غەزە دەسپێبووە و هەروا درێژەی هەیە .
لەوکاتەوە تا ئێستا زیاتر لە 330 فەلەستینی شەهید و لانیکەم 31 هەزار کەس بریندار بوونە .