بڕیاری ئێعدام بۆ حەوت ناڕازیی حکومەت لە میسر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369293-بڕیاری_ئێعدام_بۆ_حەوت_ناڕازیی_حکومەت_لە_میسر
دادگەیەک لە میسر حەوت ناڕازیی حکومەتی ئەو وڵاتەی بەتاوانی قەتڵ، بەئێعدام مەحکوم کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2019 14:35 Asia/Tehran
  • بڕیاری ئێعدام بۆ حەوت ناڕازیی حکومەت لە میسر

دادگەیەک لە میسر حەوت ناڕازیی حکومەتی ئەو وڵاتەی بەتاوانی قەتڵ، بەئێعدام مەحکوم کرد.

کەناڵی ئەلحەدەس رۆژی شەممە ڕاپۆری دا: حەوت کەس لە میسر بەتاوانی ئەوەی دەستیان بووە لە کوشتنی ئەفسەرێک و شەش سەربازی سوپای ئەو وڵاتە، بڕیاری ئێعدامیان بۆدەرکرا.

بەپیی ڕاگەیاندنی دەزگە نێودەوڵەتییەکان، حکومەتی عەبدولفەتاح سیسی زیاتر لە پانزە هەزار ناڕازیی حکومەتی بەتۆمەتی جیاجیا زیندانی کردووە.

ژەنەراڵ عەبدولفەتاح سیسی لەساڵی٢٠١٣ بەکودەتای محەممەد مورسی یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی میسری لەسەر دەەسەڵات لابردو پاشان بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەساڵی٢٠١٤ دەسەڵاتی لەو وڵاتە گرتەدەست.