شوێنپێی شازادەی جێنشینی سعودی لە مەرگی پاسەوانەکەی مەلیک سەلمان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369354-شوێنپێی_شازادەی_جێنشینی_سعودی_لە_مەرگی_پاسەوانەکەی_مەلیک_سەلمان
موجتەهید لەقاودەر و رەخنەگری بەنێوبانگی عەرەبستانی شەوی رابردوو لە توویتێکدا ئاشکرای کرد ، کوژرانی سەرلەشکەر عەبدلوعەزیز ئەلفەغم پاساوانی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز پادشای سعودی هەڵمەتێکی تیرۆریستیی رێکخراو بووە کە بە فەرمانی موحەممەد کوڕی سەلمان جێبەجێ کراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2019 05:13 Asia/Tehran
  • شوێنپێی شازادەی جێنشینی سعودی لە مەرگی پاسەوانەکەی مەلیک سەلمان

موجتەهید لەقاودەر و رەخنەگری بەنێوبانگی عەرەبستانی شەوی رابردوو لە توویتێکدا ئاشکرای کرد ، کوژرانی سەرلەشکەر عەبدلوعەزیز ئەلفەغم پاساوانی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز پادشای سعودی هەڵمەتێکی تیرۆریستیی رێکخراو بووە کە بە فەرمانی موحەممەد کوڕی سەلمان جێبەجێ کراوە .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، موجتەهید وتیشی  بە پێچەوانەی گێڕانەوەی سەرچاوە حکومەتی و فەرمیەکانی سعودی ، پاسەوانەکەی شای سعودی ، لە ماڵی هاوڕێکەی نەکوژراوە ، بەڵکوو لە هەنگاوێکی تیرۆریستیی دا لە کۆشکی پاشایەتی لە جەددە تیرۆر کراوە .

 لەقاوەدەرەکەی بنەماڵەی سعودی وتیشی ، موحەممەد بن سەلمان متمانەی نەبوو بە ئەمەگداریی ئەلفەغم بە خۆی و چەندین جار ویستی خۆی بۆ نەهێشتنی راگەیاندبوو .

 سەرچاوە سعودیەکان رۆژی یەکشەممە باسی کوژرانی عەبدولعەزیز ئەلفەغم پاسەوانی شای عەرەبستانیان کردبوو .

 ئەلفەغم بەر لەوەی کە وەک پاسەوانی محەمەد بن سەلمان کار بکات ، پاسەوانی عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز پادشای پێشووی عەرەبستان بوو .