مەهدی ئەلمەشات: دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن داکۆکی لەئاشتەوایی دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369455-مەهدی_ئەلمەشات_دەوڵەتی_ڕزگاریی_نیشتمانیی_یەمەن_داکۆکی_لەئاشتەوایی_دەکا
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن لەدیدار لەگەڵ "مارتین گریفیتس"ی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری ئەو وڵاتە لە سەنعا وتی: دەوڵەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن پێشوازیی دەکا لە ئاشتەواییەکی گشتداگر لەو وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2019 05:12 Asia/Tehran
  • مەهدی ئەلمەشات: دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن داکۆکی لەئاشتەوایی دەکا

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن لەدیدار لەگەڵ "مارتین گریفیتس"ی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری ئەو وڵاتە لە سەنعا وتی: دەوڵەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن پێشوازیی دەکا لە ئاشتەواییەکی گشتداگر لەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "مەهدی ئەلمەشات" رۆژی سێ شەممە لەو دیدارەدا بەئاماژە بەوەی کە دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن تائێستا هەنگاوی پراکتیکی فراوانی هەڵگرتووە بۆ گەیشتن بەڕێگاچارە سیاسییەکانی وەک هێنانەئارای گەڵاڵەی ئاگربڕ، وتی: دەسدرێژکاران تائێستا خۆیان بواردووە لە ئەنجامدانی هەر هەوڵێکی پراکتیکی و بەکردەوە کە سەلمێنەری هۆگربوون بە ئاشتەوایی بێ.

مارتین گریفیتسیش لەو دیدارەدا پێشوازیی کرد لە گەڵاڵەی ئاشتیی دەوڵەتیی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن و ئەوی بە هەنگاوێکی گرینگ لێکدایەوە لەپێناو جێگیرکرانی ئاشتیدا.

مەهدی ئەلمەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن هەینیی بیستی سیپتەمبەر بەڕاگەیاندنی ئاگربڕی مەرجدار، هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی بانگهێشت کرد بۆ راگرتنی شەڕ و پێی داگرت: عەرەبستان هەلی ئاگربڕ بقۆزێتەوەو کەڵکی لێ وەربگرێ.

بەڵام هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی خەمسارد لەحاند ئەو پێشنیارەی یەمەنییەکان، درێژە دەدا بە پەلامارەکانی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠٠٥ـەوە دەستی کردووە بە دەسدرێژکاریی سەربازیی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتە.

شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.