وردەزانیاریی هاوپێوەند بەقۆناخی دووی هەڵمەتی «نصر من الله » لە باشوری عەرەبستان
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە شیکردنەوەی وردەزانیاریی هاوپێوەند بە قۆناخی دووی هەڵمەتی «نصر من الله » لەباشوری عەرەبستان وتی: "بەقەدەر چەندین مانگ چەکەمەنیمان لەدوژمن بەغەنیمەت گرتووە."
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ "یەحیا سەریع" رۆژی سێ شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی وردە زانیاریی هاوپێوەند بە دووهەمین هەڵمەتی «نصر من الله » لەباشوری یەمەن وتی: لەو هەڵمەتەدا لانیکەم ٢٠٠ کەس لە هێزە دەسدرێژکارە سەعودییەکانیش کوژراون و بریندار بوون.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند؛ یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیی لەو دوو قۆناخەدا بۆ کردنەئامانج و پێکانی کەرەستەکان و گردبوونەوەو پێگەکانی دوژمن، ٣٧ ئۆپراسیۆنی ئەنجام دا.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: هێزە یەمەنییەکان توانیان سێ سەربازگەی سەعودییەکان کۆنترۆڵ بکەنەوە کە داگری چەکەمەنی و کەرەستە سەربازییەکان بوو.
یەحیا سەریع وتی: دوژمنی سەعودی لەماوەی تەنیا دە ڕۆژدا، گشت ئەو ناوچانەی لە سێ ساڵ شەڕدا بەدەستی هێنابوو، لەدەستی بدات.
عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی ٢٠١٥ـەوە دەستی کرد بە دەسدرێژکاریی سەربازیی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتە.