شەهیدێک و 40 بریندار لە 77 مین رێپێوانی مافی گەڕانەوەی فەلەستینیەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369616-شەهیدێک_و_40_بریندار_لە_77_مین_رێپێوانی_مافی_گەڕانەوەی_فەلەستینیەکان
لە پەلاماری لەشکەریانی ئیسراییلی بۆسەر بەشداران لە 77 مین رێپێوانی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە ، لانیکەم یەک فەلەستینی شەهید و 40 کەسی دیکە بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2019 04:24 Asia/Tehran
  • شەهیدێک و 40 بریندار لە 77 مین رێپێوانی مافی گەڕانەوەی فەلەستینیەکان

لە پەلاماری لەشکەریانی ئیسراییلی بۆسەر بەشداران لە 77 مین رێپێوانی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە ، لانیکەم یەک فەلەستینی شەهید و 40 کەسی دیکە بریندار بوون .

بە پێی راپۆرتی ئەلعالەم ، 77 مین رێپێوانی مافی گەڕانەوە لە ژێر ناوی ئایشتی نیشتمانیی بژارەی گەلی ئێمەیە لە کەرتی غەززە بەڕێوەچوو .

رێپێوانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی 2018 وە بە بۆنەی رۆژی زەوی لە کەرتی غەززە دەسپێبووە و هەروا درێژەی هەیە .

 لە سی مارسی 2018 وە تا ئێستا زیاتر لە 300 فەلەستینی لەم رێپێوانانەدا بە فیشەکی لەشکەریانی ئیسراییلی شەهید و لانیکەم 31 هەزار کەس بریندار بوونە .

 رپێپێوانی فەلەستینیەکان لە ساڵهاتی رۆژی زەوی بڕیاری رژێمی زایۆنی لە بواری دەست بەسەرداگرتنی خاکی فەلەستینیەکان لە سی مارسی 1976 بیر دەخاتەوە  .