لێکدانەوەی پرۆژەی پێشنیارکراوی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لایەن عەرەبستانەوە
تشرینی یهکهم 05, 2019 04:52 Asia/Tehran
عەرەبستان خەریکی لێکدانەوەی گەڵاڵەی پێشنیارکراوی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنە بۆ جۆرێک ئاگربەس و تەقەوەستان لە یەمەن .
بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن دوو حەوتە لەمەوبەر پێشنیار یدا ، ئەگەر هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی پەلامارەکانی خۆی بۆسەر یەمەن رابگرێ ، پەلامارەکانی بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی یەمەنیەکان بۆسەر عرەبستان رادەگێردرین .
بە پێی ئەم راپۆرتە ، بە تێپەڕینی دو حەوتە لەم پێشنیارە تا ئێستا هیچ وڵامێکی فەرمی لە دەسەڵاتی ئالی سعودەوە لە بارەی وەرگرتن یا وەرنەگرتنی ئەم پێشنیارە نەهاتووەتە ئاراوە بەڵام سەرچاوە دیپلۆماتی و سەربازیەکان لە عەرەبستان رایانگەیاند ، ریاز پێشوازی لەم پێشنیارە کردووە و بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی درێژخایەن خەریکی لێکدانەوەی ئەم پێشنیارەیە .