میسر ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریای ئیدانە کرد
وەزارەتی دەرەوەی میسر شەوی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانە کردنی ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا داوای لە ئانکارا کرد کە دەستبەجێ ھێرشەکانی ڕابگرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی فارس ، وەزارەتی دەرەوەی میسر لەو بەیاننامەیەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئۆپراسییۆنی سەربازیی باکووری سووریا پێشێلکردنی ئاشکرای یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و دەستەڵاتی نیشتیمانی و سەروەریی ئەو وڵاتەیە، داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و بە تایبەت ئەنجومەنی ئاسایشت کرد کە ئەو ھەنگاوەی ئانکارا بەرپەرچ بدانەوە.
لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە شێوەی فەرمی و بە ھاریکاریی تیرۆریستانی ھاوپەیمانی دەوڵەتەکەی لەوانە سوپای بەناو ئازاد، بە بیانووی خەباتی دژی کوردانی سووریا فەرمانی ھێرش کردنە سەر باکووری ئەو وڵاتەی دەرکرد.
ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە . سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو چەندین جار سنووری سووریای بەزاندووە.