دەیان بریندار لە ٧٨مین ھەینی رێپێوانی مافی گەڕانەوە
تشرینی یهکهم 12, 2019 04:00 Asia/Tehran
لە ئەنجامی تەقە و دەسدرێژی لەشکەریانی زایۆنی بەرەو ئامادەبووان لە ٧٨ مین ھەین رێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە ناوچەی سنوریی کەرتی غەززە لە گەڵ فەلەستینی داگیرکراو ، لانیکەم ٤٩ فەلەستینی بریندار بوون .
بە پێی راپورتی ئیرنا ئەشرەف قەدرە وتەبێژی وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین لە راپۆریکدا رایگەیاند ، ٢٢ کەس لە بریندارەکان منداڵن .
رێپێوانەکەی دوێنێ لە ژێر ناوی ھەینی منداڵانی شەھیدی فەلەستینی بەڕێوەچوو .
رێپێوانی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی ٢٠١٨وە بە بۆنەی رۆژی زەوی پاک لە کەرتی غەزە دەستپێبووە و ھەروا درێژەی ھەیە .
لە سی مارسەوە تا ئێستا زیاتر لە 330 فەلەستینی بە فیشەکی لەشکەریانی زایۆنی شەهید و لانیکەم 31 هەزار کەس بریندار بوونە .