گیرانی دەیان کەس لە ناڕازیان لە لوبنان
تشرینی یهکهم 19, 2019 04:51 Asia/Tehran
سەرچاوە لوبنانیەکان باسی بریندار بوون و گیرانی دەیان کەس دەکەن لە میانی خۆێشاندانی خەڵکی لوبنان .
ماڵپەڕی رۆژنامەی ئەننهار ی لوبنان شەوی رابردوو بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاسایشیەکان ، باسی بریندار بوونی 52 هێزی ئاسایشیی لوبنانی و گێرانی 70 کەس لە ناڕازیانی کرد .
ئەم سەرچاوە لوبنانییە نووسی ، کەسانێک کە لە میانی خۆپێشاندانی رۆژی هەینی کاری تێکدەرانەیان کردووە گیراون .
شارە جیاجیاکانی لوبنان لەوان بەیرووتی پێتەخت چەن ڕۆژێکە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی جەماوەریی بە سیاسەتی ئابووری حکومەتەکەی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنانە .
لە هەمان کاتدا هەواڵنێری کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادین سەر لە بەیانیی شەممە راپۆری دا ، زۆربەی رێگاکان لە شاری بەیرووتی پێتەختی لوبنان هەروا داخراون .