دانیشتنی کابینەی لوبنان بۆ تاووتوێی پاکێجی پێشنیارکراوی هەموارکراوەکان بۆ ڕەوشی ئابوری
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i370520-دانیشتنی_کابینەی_لوبنان_بۆ_تاووتوێی_پاکێجی_پێشنیارکراوی_هەموارکراوەکان_بۆ_ڕەوشی_ئابوری
دانیشتنی حکومەتی لوبنان بەئامانجی تاووتوێی پاکێجی پێشنیارکراوی هەموارکراوەکان بەئامادەبوونی سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و وەزیرانی کابینەی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2019 12:06 Asia/Tehran
  • دانیشتنی کابینەی لوبنان بۆ تاووتوێی پاکێجی پێشنیارکراوی هەموارکراوەکان بۆ ڕەوشی ئابوری

دانیشتنی حکومەتی لوبنان بەئامانجی تاووتوێی پاکێجی پێشنیارکراوی هەموارکراوەکان بەئامادەبوونی سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و وەزیرانی کابینەی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ "میشل عەون" سەرۆک کۆماری لوبنان رۆژی دووشەممە لەدەسپێکی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی لەگەڵ خۆپێشاندەران، تۆمەتبارکردنی حکومەت بە گەندەڵیی بەناعادڵانە زانی و پێی داگرت لەسەر بڕیاردانی نوێ بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئابوریی وڵات.

شارە جیاجیاکانی لوبنان بەتایبەت بەیروتی پایتەختی ئەو وڵاتە، لە ئێوارەی رۆژی پێنج شەممەوە شایەتی خۆپێشاندانی دژە حکومەتیی خەڵک بە کردەوەی لاوازی حکومەتی "سەعد حەریری" و دۆخی نالەباری ئابورییە.

خەڵکی لوبنان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەسازدانی خۆپێشاندان لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە، خوازیاری باشترکرانی باری گوزەران و هەڵوەشانی باجە لەبەرچاوگیراوەکان لە بودجەی ساڵی٢٠٢٠دا بوون.

قوتابخانەو گشت ئیدارە حکومەتی و تایبەتییەکانی لوبنانیش لە رۆژانی ڕابردوودا داخراو بوون و هێزە ئاسایشییەکان لە دەروازەکانی کۆشکی سەرۆک کۆماری لە بەعبەدا جێگیرکران و ڕێگاکانی چوونەدەر لە کۆشکیان داخست.