پەلاماری بەربڵاوی سەربازانی زایۆنی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i370524-پەلاماری_بەربڵاوی_سەربازانی_زایۆنی_بۆسەر_ناوچە_جۆربەجۆرەکانی_ڕۆخی_خۆرئاوایی
سەربازانی ڕژێمی زایۆنی جارێکی تر پەلاماریان کردە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2019 12:13 Asia/Tehran
  • پەلاماری بەربڵاوی سەربازانی زایۆنی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی

سەربازانی ڕژێمی زایۆنی جارێکی تر پەلاماریان کردە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم ، سەربازانی ڕژێمی زایۆنی بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بە پەلامار کردنە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن لەگەڵ فەلەستینیەکان تێکەڵچوون وژمارەیەک لەوان  بە بێ ڕاگەێندران وسەلمێندرانی تاوانەکانیان دەسگیر کراون. زایۆنیەکان بۆ دەس ڕاگەیشتن بە مەبەست وئامانجی گەشەخوازانەی خۆی ڕۆژانە پەلامار دەکەنە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین وفەلەستینیەکان بە ئیدعا وبانگەشەی پڕوپوچ دەسگیر دەکەن. هەرئێستاکە ٥٧٠٠ فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی یەخسیرن کە ٢٥٠ کەس لەوان منداڵ و٤٧ کەسیش ئافرەتن. هەرلەم حاڵەدا ، تەلەفیزیۆنی ڕژێمی زایۆنی ڕاپۆرتی دا، سوپای ئیسراییل مەشقی سەربازی خۆیان لە ناوچە پڕ حەشیمەتەکان لەوان جولانی داگیر کراو درێژە پێ ئەدات. بە پێی ڕاگەیاندنی کەناڵی ١٢ی تەلەفیزیۆنی ڕژێمی زایۆنی ، سوپای ئیسراییل لە جولانی سووریا چەند گوندی هاوشێوەی گوندەکانی لوبنان ، ئوردوگافەلەستینیەکان وتونیلەکانی سەربازی دروست کردووە هەتا هێزەکانی  بۆ خەبات لە ناوخۆی ناوچە ئاوەدانەکان ڕاهێنێت.