پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودیا بۆ سەر پارێزگای سەعدەی یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی دوێشەو(سێ شەممە) چوار جار ناوچەی "بەنی سەییاح" لە پارێزگای سەعدە هەڵکەوتوو لەباکوری یەمەنیان بۆردومان کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ژمارێک سەرچاوەی هەواڵیی رایانگەیاند، دەنگی چەند تەقینەوەی قورس لەناوچەی "بەنی سەییاح"ی پارێزگای سەعدە بەرگوێ کەوتووە.
هێشتا وردەزانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو پەلامارە ڕانەگەیێندراوە.
رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.
شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.
دەسدرێژکاریی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی لەڕادەبەدەری خۆراک و دەواو دەرمان کردووەو بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی جۆراوجۆر.