خۆپیشاندانی لوبنانییەکان حەوتەمین ڕۆژی بەخۆیەوە بینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i370657-خۆپیشاندانی_لوبنانییەکان_حەوتەمین_ڕۆژی_بەخۆیەوە_بینی
خۆپیشاندانی جەماوەری لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە حەوتەمین ڕۆژی بەخۆیەوە بینی و خۆپیشاندەران خەڵک بۆ مانگرتنی گشتی لە تەواوی ناوچەکانی ئەم وڵاتە بانگێشتن دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 23, 2019 14:20 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی لوبنانییەکان حەوتەمین ڕۆژی بەخۆیەوە بینی

خۆپیشاندانی جەماوەری لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە حەوتەمین ڕۆژی بەخۆیەوە بینی و خۆپیشاندەران خەڵک بۆ مانگرتنی گشتی لە تەواوی ناوچەکانی ئەم وڵاتە بانگێشتن دەکەن.

سەرباری ھەوڵی ھێزە ئاسایشتییەکانی لوبنان بۆ کردنەوەی ڕێگاکانی پەیوەندیدەر، ھێشتاش دەیان ڕێگا لەم وڵاتە بە تایبەت لە بەیرووتی پێتەخت داخراوە.

ناڕازییان ھەروا لە مەیدان و شەقامە سەرەکییەکانی شارە گەورەکانی لوبنان لەوانە ترابلۆس لە باکوورو شاری سووەر لە یاشووری لوبنان خڕ بوونەتەوەو ڕایانگەیاندووە کە پرۆژە یاساکەی دەوڵەتیان قەبووڵ نییە.

ھەر لەم حاڵەدا نەبیە بڕی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان و سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە شەوی چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا جەختیان کرد کە پرسی ھەڵوەشانەوەی دەوڵەت و تەنانەت سوک کردنەوەی کابینەو تەنانەت وەلانانی کۆمەڵێک لە وەزیرەکان جێی قەبووڵ نییە.

ناڕازییان لە بەیرووت ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا داوای ھەڵوەشانەوەی دەوڵەت و پێکھاتنی دەوڵەتێکی ڕزگاریی نیشتیمانییان کرد کە لە ئەندامانی دەوڵەتی ئێستایان تیادا نەبێت.

لوبنان لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە شایەتی خۆپیشاندانی جەماوەرییە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوشتی باج و قەیرانی ئابووریی ئەم وڵاتە.