جەختی سەرۆک کۆماری لوبنان لەسەر هاوکاری هەموو لایەنەکان بۆ بەدی هاتنی چاکسازیەکان
سەرۆک کۆماری لوبنان خوازیاری هاوکاری هەموو لایەنەکان بوو لە دەوڵەت و پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ بەدی هاتنی بەرنامەکانی چاکسازی دەوڵەت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس ، میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان ڕۆژی پێنجشەمە لە هەشتەمین ڕۆژ لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئەو وڵاتە وتی مافی خەڵکە کە بۆ بەدی هاتنی داخوازیەکانی شەرعی خۆیان خۆپیشاندان بکەن . میشل عەون گەڵاڵەی چاکسازی دەوڵەت بە یەکەمین هەنگاو بۆ ڕزگاری لوبنان لە ڕووخاندنی ئابووری ڕاگەیاند و پێداچوونەوەی لە دۆخی دەوڵەتی بە پێویست زانی . سەرۆک کۆماری لوبنان بە وتنی ئەوەی کە هەموو گەندەڵکاران لە ڕێگای دەزگەی دادی ئەو وڵاتە دادگایی دەکرێن وتیشی بە کەسێک ڕێگا نادرێت لە کاری دزگەی داد دەسوەردان بکەن . میشل عەون بو دیدار و بیستنی قسەی نوێنەرانی ناڕازیان و مانگرتووانیش ڕایگەیاند و وتی وتووێژ باشترین ڕێگاچارەی ڕزگاریە . لوبنان لە 17 ئوکتوبرەوە شایەتی خۆپیشاندانی جەماوەری لە ناڕەزایەتی بە دۆخی قەیرانی ئابووریە . سەرەڕای پەسەن کرانی گەڵاڵەی چاکسازی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە ڕۆژی دووشەمە نارازییان ڕایانگەیاندووە ئەو گەڵاڵەیەیان پێی قە بووڵ نیە و درێژە بە خۆپیشاندانەکە ئەدەن .