هەوڵەکانی ئەمریکا دژی تریبونەکانی میدیایی حیزبوڵڵا و حەماس
ئەمریکا لە درێژەی جمو جوولەکانی دژی گرووپەکانی مۆقاومە لە لۆبنان و فەلەستین، توئیتەری خستۆتە ژێر گوشار تا لاپەرەکانی حیزبوڵڵا و حەماس داخات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی دەنگ وباسی" ئەلعەهد"ـی لۆبنان،نوێنەرانی دوو پارتی دیمۆکرات و کۆماریخواز لە ئەمریکا لە توئیتەر داوایان کردووە هەموو زانیاری هاوپێوەند بە حیزبوڵڵای لۆبنان و بزوتنەوەی مۆقاومەی ئیسلامی فەلەستین(حەماس) لەم تۆرە کۆمەڵایەتییە پاک بکەنەوە.
ئەم کردەوەی ئەمریکا دوای کردەوەی توئیتەر لەمەڕ داخستنی ماڵپەڕی دەنگ و باسی ئەلعەهد، بەڕێوە دەچێت.
لەلایەکی دیکەوە، ژمارێک لە نوێنەرانی دیمۆکرات و کۆماریخوازی ئەمریکا بە "جەک دورسی" بەڕێوە بەری توئیتەر تا یەکەمی نۆڤەمبەر مۆڵەتیان داوە تا هەموو زانیارییەکان و ناوەڕۆکیی هاوپەێوەند بە حەماس و حیزبوڵڵا بسرنەوە.
مانگی رابردوویش سێ کەس لە نوێنەرانی ئەمریکا پەیامگەلێکیان بۆ سەرۆکانی گوگێل،توئیتەر و فەیسبووک لەبارەی ڕەزامەندی ئەوان لەگەڵ بەرتەسک کردنەوەی ڕێکخراوەگەلێک کە بە گوێرەی بانگەشەی ئەوان ترۆریستین، ناردبوو.
لەم داییە ڕاپۆرتگەلێک لەبارەی هاوکاری فەیسبووک و توئیتەر لەگەڵ ڕێکخراوەکانی هەواڵگری ئەمریکا بڵاو بۆتەوە.