77 بریندار لە هەشتاهەمین هەینی رێپێوانی مافی گەڕانەوە
تشرینی یهکهم 26, 2019 05:39 Asia/Tehran
وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین شەوی رابردوو باسی برینداربوونی 77 فەلەستنی کرد لە هەشتاهەمین هەینی رێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە .
بەپێی راپۆرتی ئەلعالەم ، رێپێوانی مافی گەڕانەوە رۆژی هەینی لەژێر ناوی " یەخسیرانی ئێمە ، مزگەوتی ئەقسای ئێمە ، ئەوە دێین " بەڕێوە چوو .
لەشکەریانی رژێمی زایۆنی لە کاتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی فەلەستینی جیا لە هاویشتنی فیشەکی جەنگیی ، گازی فرمێسک هێن و ژاراویان لە دژی فەلەستینیەکان دەکار هێنا .
لە سی مارسی 2018 وە تا ئێستا ، زیاتر لە 330 فەلەستینی لەم رێپێوانانەدا شەهید و لانیکەم 31 هەزار کەس بریندار بوونە .