ڕاگەیەندرانی ھەژمارە بانکییەکانی ئەندامانی پارتی ڕەوتی نیشتیمانیی ئازادی لوبنان
پارتی ڕەوتی نیشتیمانیی ئازادی لوبنان ڕایگەیاند: ھەژمارە بانکییەکانی وەزیران ، یاریدەران و نوێنەرانی ئەم پارتە بەم زووانە ئاشکرا دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، پارتی ڕەوتی نیشتیمانیی ئازادی لوبنان بە سەرکردایەتیی «جوبران باسیل» وەزیری کاروباری دەرەوەی لوبنان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم پارتە بە پێی ھەڵوێستی «میشێل عەون»ی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی، ڕۆژی دووشەممە بەشێوەی فەرمیانە ھەژمارە بانکییەکانی وەزیران ، یاریدەران و نوێنەرەکانی لە پەرلەمانی لوبنان ڕادەگەیەنێت.
«ئلیاس ئەبوموسعەب» وەزیری بەرەڤانیی لوبنانیش وتوویەتی: ئەم بڕیارە لە کۆبوونەوەی کۆڕی سیاسی ئەم پارتەدا دراوە.
«ئلیاس ئەبوموسعەب» جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ڕاگەیەندرانی ھەژمارە بانکییەکان ھاوسەران و منداڵانی وەزیران، یاری دەران و پەرلەمانتارانی ئەم پارتەش دەگرێتەوە.
لوبنان لە پێنج شەممەی حەوتەی ڕابردووەوە حۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوشتی باج و قەیرانی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت.
بێکاری، دەستکورتیی ئابووری، کەڵەکە بوونی قەرزی دەوڵەت و بە تایبەت بارستایی لەڕادەبەدەری گەندەڵی دەشێ وەک چوار ھۆکاری سەرەکیی ناڕەزامەندییەکانی لوبنان دەستنیشان بکرێت. ئاستی بێکاری لەنێو کەسانی ژێر ٣٥ ساڵی لوبنانی نزیکەی لەسەدا ٣٨ـە. ئەم ڕادەیەی بێکاری تەشەنە سەندنی ھەژاری و دەستکورتیی لە لوبناندا بەدواوە بووە.
دەوڵەتی لوبنان بە ٨٦ ملیارد دۆلار قەرز، لەو دەوڵەتە ھەرە قەرزارانەی جیھان دێتە ئەژمار لە چاو بارستایی و ئاستی ئابووریی ئەم وڵاتە. بارستایی ئەم قەرزانە بە قەدەر یەک و نیو ھێندەی تکێڕای بەرھەمھێنانی ناڕەبەقی ساڵانەی لوبنانە.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، دەوڵەتی لوبنان بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی لەگەڵ گرفتی بەرفراواندا بەرەوڕووەو لە ئاوا ھەل و مەرجێکیش دا دەوڵەت ڕووی لە سیاسەتی دەست پێوەگرتن کردووە کە دەرەنجامەکەی گوشارو تەوژمی قورسب سەر جەماوەری لوبنانە.
سەرۆک وەزیران و کاربەدەستانی باڵای لوبنان بەھیوان بە تێپەڕاندنی ھێندێک گەڵاڵەو پرۆژەیاسای ئابووری لە ناڕەزامەندییەکانی خەڵک کەم کەنەوەو گەشانەوەیەک لە دۆخی ئابووری دا بەدی بێنن.