یانزەهەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکانی لوبنان/سەرچاوەکانی نزیک لە حەریری:٢٤کاژێری داهاتوو چارەنووس سازە
ناڕەزایەتی دەربرینەکانی خەڵکی لوبنان دژی ڕەوشی ئابووریو گەندەڵی لە وڵات ئەمرۆ چووەتە نێو یانزەهەمین رۆژی دا. بە گوتەی سەرچاوەکانی نزیک لە سەعد حەریری ٢٤ کاژێری داهاتوو لە پێوەندی لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی لوبنان چارەنووس سازە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا،بە گێرانەوە لە کەناڵی ئیسکای نیوز، لە حاڵیکدا کەناڕەزایەتییەکانی لوبنان ئەمرۆ یانزەهەمین رۆژی تێپەڕدەکات هێشتایش ژمارێک لە ڕێگاکانی سەرەکی داخراون هەرچەند فەرمانیان داوە کە هەموو ڕیگاکان بکرێنەوە و هاتو چووی شارومەندان بگەڕێتەوە بۆ دوخی ئاسایی خۆی. لەبەیاننامەی سوپای لوبنان هاتووە فەرماندەران و ڕیبەرانی هێزە ئاسایشتییەکان بۆ٠ لێکدانەوەی ڕەوشی ئێستا لە وڵات لە سێبەری درێژە دان بەناڕەزایەتی دەربرینەکانیان و داخراو بوونی ڕێگاکان کۆبوونەوە. لوبنانییەکان بانگاوازیگەلێکیان بۆ بەڕێوە بردنیی خۆپیشاندانی ناوەندی لە مەیدانی ڕیازئەلسۆلح و ئەلشۆهەدا لەبەیروت هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندان لە مەیدانی ئەلنوری ترابلۆسو ئیلیا لە سەیدا بڵاوکردەوە. هەروەها سەرچاوەکانی نزیک لە سەعد حەریری،سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایانگەیاندووە کە ٢٤ کاژێری داهاتوو لە پێوەندی لەگەڵ روونکردنەوەی بژاردەکانی باش بۆ تەعامۆڵ لەگەڵوێستەکانی خۆپیشاندەران چارەنووس ساز دەبێت. خۆپیشاندەران لەگەڵ ەهرچەشنە قسەیەک لەبارەی چاکسازی وەزارەتی نەیارن و لە سەر پێویستی لەکارکشانەوەی دەوڵەتی ئێستا و پیکهاتنی دەوڵەتی چووک جەختیان هەیە. خۆپیشاندەرانی لوبنانی لە ١٧ـی ئۆکتۆبر ڕێگاکانی پێتەخت و ڕێگاکانی دیکەی نێوان باکوور و باشووریی ئەم وڵاتەیان داخست.خۆپیشاندانی لوبناییەکان هێشتا بەشێوەی ئاشتیانە بەڕێە دەچێت.