باکووری یەمەن هەروا لە ژێر ئاگری هاوپەیمانیی سعودی
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی رابردوو رایگەیاند ، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی لە ماوەی 24 کاژێری رابروودا ، 40 جار پارێزگاکانی سەعدە لە باکوور و حەججە لە باکووری رۆژاوای ئەم وڵاتەیان بۆردومان کردووە .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، یەحیا سەریع وتیشی ، لەم پەلامارانەدا دەیان شارومەندی یەمەنی کوژراون و بریندار بوونە .
فڕۆکە جەنگیەکانی دەسدرێژکاری سعودی لە رۆژانی رابردوودا بە جاران ناوچە ئاوەدانەکان لە پارێزگاکانی سەعدە و حەججەیان بۆردومان کردووە .
عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ هەندێ لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.
شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دوانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات.