سەعد حەریری لە کارکشایەوە
تشرینی یهکهم 29, 2019 14:54 Asia/Tehran
لەئاکامی نائارامییەکانی ١٣ ڕۆژی رابردوو لە لوبنان سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ئەمرۆ سێشەممە لە پۆستەکەی کشایەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی ئیسنا بە گێرانەوە لە ئیسکای نیوز،سەعد حەریری لەئاکامی دانیشتنی ئەمرۆ سێشەممەی لەگەڵ پارتەسیاسییەکان و شکستی دانووستانەکانی وازی هێنانی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی ڕاگەیاند. ئەو لە قسەگەلێک دا گوتی ئێمە هەوڵمان داوە وڵات لە مەترسییەکان ڕزگاربکەین بەڵام بەرەو ڕووی چەقبەستوویی بووین. من ئێستا دەڕۆمە کۆشکی "بەعبەدا"تا لەکار کشانەوەم پێشکەشی سەرۆک کۆماری بکەم.حەریری گوتیشی:داواو ویستی من لە هەموو خەڵکی لوبنان پشتگری کردن لە وڵاتە.
لوبنان لە ١٣ رۆژ لەمەو بەرەوە شایەتی ناڕەزایەتی دەربرینەکانی دژی ڕەوشی ئابووری بووە.