پەلاماری سەربازانی زایۆنی بۆ سەر ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i370999-پەلاماری_سەربازانی_زایۆنی_بۆ_سەر_ڕۆخی_خۆرئاوایی_ڕووباری_ئەردەن
سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەی کردەوە دۆژمنکارانەکانیان دا پەلاماریان کردە سەر بڕیک لە ناوچەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2019 12:13 Asia/Tehran
  • پەلاماری سەربازانی زایۆنی بۆ سەر ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن

سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەی کردەوە دۆژمنکارانەکانیان دا پەلاماریان کردە سەر بڕیک لە ناوچەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن.

بە پێێ هەواڵدەری تەسنیم، سەربازانی رژێمی داگیر کەری قودس بەیانی چوارشەممە بە پەلامار کردنە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی ، نۆزدە گەنجی فەلەستینیان  بەبێ ڕاگەێندرانی تاوانەکانیان دەسگیر کردن. بە پێی ئامارە ڕەسمیەکانی فەلەستین ، ژماری زیندانیە فەلەستینیەکان لە زیندانەکانی رژێمی زایۆنیستی گەیشتووەتە ٥٧٠٠ کەس کە ٢٣٠ منداڵ ، ٤٨ ژن وپانسەد زیندانی بە بێ ڕاگەیاندرانی تاوانەکانیانی لە بەنددان . لە لایەکی تر، سەربازانی رژێمی زایۆنی ژنێکی فەلەستینی یان لە نێزیک مزگەوتی ئیبراهیمی لە ئەلخەلیل بە بیانوی هەوڵ بۆ ئەنجام دانی هەڵمەتی خۆڕاگرانە بە گوولە دایە بەر دەسڕێژ کە بووە هۆی برینداربوونی ئەم ئافرەتە فەلەستینیە. زایۆنیەکان ئیدعایان لردووە ژنە فەلەستینیەکە بە چەکی سارد ویستوویەتی هەڵمەتی دژە زایۆنی ئەنجام بدات.