میشل عەون : بۆ لەناو بردنی گەندەڵی پێویست بە هەوڵێکی زۆرە
سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاند : بۆ لەناو بردنی گەندەڵی لە وڵات پێویست بە هەوڵ دانێکی زۆرە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی کاناڵی تەلەفیزوینی ئەلمەیادین ؛ لاگرانی ڕەوتی نیشتمانی ئازادی لوبنان لە نزیکیی کۆشکی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە ناسراو بە" بەعبەدا " لە بەیرووت و بۆ لاگری لە میشل عەون سەرۆک کۆمار خۆپیشاندانێکی گەورەیان بەڕێوە برد . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە میشل عەون لە کۆڕی خۆپیشاندەران بە داکۆکی کردن لە مافی خەڵک بۆ بەڕێوە بردنی خوپیشاندانەکان جەختی کرد گەندەڵی لە لوبنان ڕیشەدارە و لە ڕابردووەوە بووە و بۆ لەناو بردنی پێویستی بە هەوڵێکی زۆرە . میشل عەون هەروەها وتی زۆرێک کەس بۆ خەبات بە دژی گەندەڵی لەمپەر دەخەنەوە . لە هەمان حاڵدا جوبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنانیش لە کۆڕی خۆپیشاندەران وتی یەکدەنگی نیشتمانی لوبنان لە هەر شتێک گرینگترە و خەڵکی لوبنان لە گەڵ بیانیەکانی دژی وڵاتی خۆیان پیلانگێڕی ناکەن . جوبران باسیل وتیشی : لە گەڵ هیچ کەس یان گرووپێک لە پەیوەندیە گەندەڵیەکان هاوکاری نەکردووە و ڕەوتی سیاسی ناوبراو کەوتە بەر پەلاماری دژبەرانە دا .