سەید حەسەن نەسروڵڵا : ستراتژیای ترامپ دژ بە ئێران، شکستی هێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371666-سەید_حەسەن_نەسروڵڵا_ستراتژیای_ترامپ_دژ_بە_ئێران_شکستی_هێنا
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەخۆڕاگریی و وەستان لەهەمبەر بایکۆت و زەخت وگوشارەکان، ستراتژیای سەرۆک کۆماری ئەمریکای شکست پێهێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2019 16:33 Asia/Tehran
  • سەید حەسەن نەسروڵڵا : ستراتژیای ترامپ دژ بە ئێران، شکستی هێنا

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەخۆڕاگریی و وەستان لەهەمبەر بایکۆت و زەخت وگوشارەکان، ستراتژیای سەرۆک کۆماری ئەمریکای شکست پێهێنا.

سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان رۆژی دووشەممە لەوتاردانێک بەبۆنەی رۆژی شەهیدی موقاوەمە بەئاماژە بەوەی کە ئێران توانای سەرکەوتن و تێپەڕین بەسەر دژوارییەکانی هاوپێوەند بە گەمارۆ وئابلۆقەی هەیە، وتی: ئەمڕۆ گشت شارەزایانی رۆژاوایی بەئاشکرا دەڵێن کەستراتژیای ترامپ لەدژ ئێران شکستی هێناوەو سەرۆک کۆماری ئەمریکا چاوەڕوانی پەیوەندیی تەلەیفونی لەلایەن ئێرانەوەیە، بەڵام قەت ئەوە ڕوو نادا.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها وتی: ناوەندی تەوەری موقاوەمە لەناوچەدا، لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ دەربازبوو و ئەمڕۆ بارودۆخێکی بەهێزتری لەبەردەمدایە، ئێران ئەمڕۆ بەهێزتر، بەدەسەڵاتتر و خاوەن مەزنایەتی زیاتر لەڕابردوویەو پلەوپێگەیەکی گرینگی لەناچەدا هەیە.

نەسروڵڵا هەروەها بەئاماژە بەوەی کە خۆڕاگریی و موقاوەمە ئەمڕۆ لەوپەڕی دەسەڵات، ئامادەبوون وگرینگایەتی خۆی دایە لەناوچەدا، ئاماژەی کردە قسەکانی "عەبدولمەلیک حوسی" سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن و وتی: هەڵوێست و وشداریدانی ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن بە رژیمی زایۆنی سەبارەت بە هێرشی شیمانەیی بۆسەر یەمەن، زیادکرانی دەسەڵاتێکی دیکە بە تەوەری خۆڕاگرییە.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی لوبنانیش وتی: دانوستانەکان لە لوبنان لەبارەی گەیشتن بە باشترین ڕێگاچارە بۆ وڵات بەردەوامە بۆیە، جارێ لەباری جۆر و شکڵی حکومەتی داهاتووی لوبنان قسەناکا.

نەسروڵڵا پێی داگرت: ئەمریکا پێش دەگرێ بە باشترکرانی ڕەوشی لوبنان و لەپێناو قووڵکردنەوەی بنبەستی ئابوریی لوبناندا هەوڵ دەدا.

بەرپرسی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان وتیشی: ئەمریکییەکان دەست هەڵناگرن لە سیاسەتی گوشار و لەدژ عێڕاقییەکان بەکاری دێنن هەتا پێش بگرن بە کرانەوەی دەروازەی بووکەمال، چونکە ئەمریکییەکان دەزانن کە کرانەوەی دەروازەی بوکەمال، ئابوریی لوبنان و سوریا باش دەکا.