میشل عەون: داواکارییەکانی خەڵکی لوبنان، بەسیاسی کراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371732-میشل_عەون_داواکارییەکانی_خەڵکی_لوبنان_بەسیاسی_کراوە
سەرۆک کۆماری لوبنان بەئاماژە بەوەی کە ناڕەزایەتییە جەماوەریەکانی ئەو وڵاتە بە هێنانەئارای داواکاریی ئابوری و لەبەر ماڵیات، دەس پێ بوو، وتی: داواکارییەکانی خەڵک ئێستا باری سیاسی بەخۆگرتووەو بانگهێشتنەکەی بۆ تەبایی و وتووێژ، بێ وەڵام ماوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2019 04:25 Asia/Tehran
  • میشل عەون: داواکارییەکانی خەڵکی لوبنان، بەسیاسی کراوە

سەرۆک کۆماری لوبنان بەئاماژە بەوەی کە ناڕەزایەتییە جەماوەریەکانی ئەو وڵاتە بە هێنانەئارای داواکاریی ئابوری و لەبەر ماڵیات، دەس پێ بوو، وتی: داواکارییەکانی خەڵک ئێستا باری سیاسی بەخۆگرتووەو بانگهێشتنەکەی بۆ تەبایی و وتووێژ، بێ وەڵام ماوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، میشل عەون دوێشەو(سێ شەممە) لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی "ئێل بی سی"ی لوبنان، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ، چارەسەرکرانی کێشە ئابوریەکان وهەوڵدان بۆ هێنانەدی کۆمەڵگایەکی مەدەنی، بە سێ خاڵی سەرەکی زانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و وتی: ئەو سێ بابەتە، جارێ ئامادە نەبووە.

سەرۆک کۆماری لوبنان هەروەها وتی: متمانەچێکردن لەنێوان حکومەت و گەلدا پێویستیی بەکات هەیەو دروشمی"هەمووان واتە هەمووان" (دروشمی نارازییانی لوبنانی) هەموو خەڵک دەگرێتەوەو ئەوەش هەڵەیە.

میشل عەون جارێکی دیکە داوای لە هەموو خەڵک کرد خۆپێشاندانەکان یەکپارچەبکەن و بەرەو ئاراستەی چاکسازیی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و سازندەیی لوبنان هەنگاوهەڵبگرن. پاش درێژەی خۆپێشاندانی جەماوەری لوبنان لە چەند حەوتەی ڕابردوودا "سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە سێ شەممەی ڕابردوو لە پۆستەکەی کشایەوە. میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان وێڕای ڕەزامەندیی دەربڕین لەگەڵ لەکارکشانەوەی سەرۆک وەزیران، داوای لەناوبراو کرد هەتا پێکهاتنی حکومەتی نوێ درێژە بە ئەرکەکەی بدات. شارەکانی لوبنان لە ١٧ی ئۆکتۆبرەوە شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی جەماوەر بووە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆخی ماڵیات و قەیرانی ئابوری لەو وڵاتە.