کوژرانی حەوت کەس لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کابولی ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371744-کوژرانی_حەوت_کەس_لە_ئەنجامی_تەقینەوەیەک_لە_کابولی_ئەفغانستان
تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە "کابول"ی پایتەختی ئەفغانستان، گیانی حەوت کەسی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2019 07:48 Asia/Tehran
  • کوژرانی حەوت کەس لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە  کابولی ئەفغانستان

تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە "کابول"ی پایتەختی ئەفغانستان، گیانی حەوت کەسی گرت.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، "نوسرەت رەحیمی" وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند؛ بەهۆی ئەو تەقینەوە کە سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە لەنزیک ئەو وەزارەتخانە لەکابول ڕووی دا، جگە لە حەوت کوژراو، حەوت کەسیش بریندار بوون.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان هەروەها وتی: هەموو کوژراوان وبریدنارانی ئەو تەقینەوە ترۆریستییە کەسانی مەدەنین. بەپێی ئەو ڕاپۆرە، تائێستا کەس یان گرووپێک بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوەی نەگرتووەتە ئەستۆ.