چوونەسەری ژماری شەهیدانی فەلەستینی بۆ١٦کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371765-چوونەسەری_ژماری_شەهیدانی_فەلەستینی_بۆ١٦کەس
بەشەهیدبوونی چوار فەلەستینی دیکە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر باکوری کەرتی غەززە، ژماری شەهیدانی فەلەستینی لە دوو رۆژی ڕابردوودا بۆ١٦کەس زیادی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2019 13:53 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ژماری شەهیدانی فەلەستینی بۆ١٦کەس

بەشەهیدبوونی چوار فەلەستینی دیکە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر باکوری کەرتی غەززە، ژماری شەهیدانی فەلەستینی لە دوو رۆژی ڕابردوودا بۆ١٦کەس زیادی کرد.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لەهێرشی رژیمی زایۆنی بۆسەر گەڕەکی "ئەلتەفاح" وگەڕەکی زەیتون لە غەززە، چوار فەلەستینی شەهید و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە، کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند، مووشەکەکانی خۆڕاگریی ئێستا شارۆچکەی "ناحل عوز" دەکەنە ئامانج و سسیتەمی گومەزی ئاسنینی ئیسرائیل ناتوانێ ئەو مووشەکانە پێوشوێن بگرێ.

هێزە خۆڕاگرە فەلەستینیەکان لەوەڵامدانەوە بە پەلاماری زایۆنییەکان، مووشەکەکانیان گرتە پێگەکانی رژیمی داگیرکەری قودس لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس و دەنگی ئاژیری مەترسی لە شارۆچکەی "نتیف هەعتسرا" لەباکوری کەرتی غەززە بیسترا.

میدیاکانی رژیمی زایۆنی ڕایانگەیاند، هاتووچۆی قەتارەکان لە تەلاویڤ ڕاگیراوەو ناوەند و سەنتەرە خێراکانی پزشکی لەفەلەستینی داگیرکراو لەئامادەیی دان.

میدیاکانی رژیمی زایۆنی هەروەها ڕایانگەیاند، چوار زایۆنیستی شارۆچکەنشین لەئەنجامی مووشەکێک لەنزیک شارۆچکەی "غان یەفنی" بریندار بوون.

سوپای رژیمی زایۆنی لە سەرلەبەیانی رۆژی سی شەممەوە خولی نوێی پەلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەززە دەس پێ کردووە. خۆڕاگریی فەلەستینیش لەوەڵامدانەوە بە پەلامار وتاوانکاریەکانی رژیمی زایۆنی تائێستا زیاترلە٢٥٠ رۆکێت و مووشەکی لە غەززەوە گرتووەتە سەرزەوینە داگیرکراوەکان. 

لەهامان کاتدا وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن، دەسدرێژکاریی نوێی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززەی شەرمەزار کردو ئەو رژیمەی بە بەرپرسی تەشەنای پەلامارەکان زانی.

"زەیفوڵڵا فایز" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن پێی داگرت: تاوسەندنی پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززەو کرانە ئامانجی کەسانی سیڤیلی بێتاوان تەنیا ، توندوتیژی و توندڕەویی خوازی لەناوچەدا لێدەکەوێتەوە.