پێگەی سەربازیی"ناحل عوز" ی زایۆنییەکان کرایەئامانج
خەباتکارانی گوردانەکانی شەهید"ئەبوعەلی مستەفا"لقی سەربازیی بەرەی جەماوەری بۆ ئازادیی فەلەستین، پێگەیەکی سەربازیی رژیمی زایۆنی لە رۆژهەڵاتی غەززەیان کردە ئامانج.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلمەیادین، گوردانەکانی شەهید ئەبوعەلی مستەفا لقی سەربازیی بەرەی جەماوەری بۆ ئازادیی فەلەستین، پێگەیەکی سەربازیی رژیمی زایۆنی لەرۆژهەڵاتی غەززە کردەئامانج.
گوردانەکانی شەهید ئەبوعەلی مستەفا لقی سەربازیی بەرەی جەماوەری بۆ ئازادیی فەلەستین رایگەیاند: پێگەی سەربازیی ناحل ئەلعوز کراوەتەئامانج کە بەهۆی ئەو هێرشە، ئۆتۆمبیلەکان و چەکئامێری سەربازانی زایۆنی، سوتێندراوە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە رۆژی ڕابردووش گوردانەکانی خەباتکاران، ڕایانگەیاند، تانکێکی جۆری مێرکاوای سوپای رژیمی زایۆنی لە رۆژهەڵاتی خان یونس یان بە ئارپی جی پێکاوە.
لەلایەکی دیکەوە میدیا زایۆنییەکان هەواڵی برینداربوونی دەیان ئیسرائیلی لە ئەنجامی مووشەکبارانی موقاوەمە بۆسەر ناوچە زایۆنی نشینەکانی دەورووبەری غەززەیان ڕاگەیاند.