دەوڵەتی کوێت کشایەوە
سەرۆک وەزیرانی کوێت نامەی کشانەوەی دەوڵەتی ئەم وڵاتەی ڕادەستی میری کوێت کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی فارس، «جابر موبارەک ئەحمەد سەباح» سەرۆک وەزیرانی کوێت ڕۆژی پێنج شەممە نامەی کشانەوەی دەوڵەتەکەی ڕادەستی «سەباح ئەحمەد جابر سەباح» میری کوێت کرد.
کشانەوەی دەوڵەتی کوێت لە کاتێکدایە کە پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕۆژی ڕابردوو دوای ڕۆژێک تاوتوێ کردن، مۆڵەتی ڕوونخوازی لە «جنان بوشەھری» وەزیری خزمەتگوزاریی گشتی و یاریدەری سەرۆک وەزیران و «خالید جەڕاح» وەزیری نێوخۆی وەرگرت.
«نایف حەجرەف» وەزیری دارایی کوێتیش ھەینیی ڕابردوو وازی لە پۆستەکەی ھێنا.
جابر موبارەک سەرۆک وەزیرانی لەکارکشاوەی کوێت نزیکەی ھەشت ساڵە کە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتەی لە ئەستۆیەو ھێشتا ڕوون نییە کە میری کوێت پێکھاتنی کابینەی تازە بە کێ دەسپێرێت.
کوێت لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو گۆڕەپانی گردبوونەوەی جەماوەری بووە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە پەرە سەندنی گەندەڵی لەنێو دامەزراوە دەوڵەتییەکان و داخوازی بۆ ئەنجام گرتنی چاکسازی لەم وڵاتەدا.