جبران باسیل : محەممە سەفدی ، سەرۆک وەزیریی لوبنانی وەرگرت
میدیا لوبنانیەکان بە گێڕانەوە لە جبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان رۆژی هەینی رایانگەیاند : محەممەد سەفدی وەزیری دارایی پێشووی لوبنان ، بۆپێکهێنانی کابینەی حکومەتی نوێ رازی بوە .
بەپێی راپۆری ئەلعالەم ، بە وتەی جران باسیل ، بابەتی هەڵبژاردنی محەممەد سەفدی کە هەم پێشینەی وەزاڕەتی هەیە و هەم گومانی گەندەڵی لەسەر نیە ، لە ماوەیەک لەمەوبەرەوە لە ئارادابووە .
بەر لەوەش هەندێ میدیای لوبنانی رایانگەیاند پارتە سەرەکیەکانی ئەم وڵاتە لەسەر بەربژاربوونی سەفدی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێ رێککەوتوون . دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ، هەندێ لە ناڕازیانی لوبنانی لەبەر دەم ماڵی سەفدی لە شاری ترابلۆسی باکووری لوبنان کۆبوونەوە و لە دژی ئەو دروشمیان دا .
لوبنان لە 17 ی ئوکتبرەوە خۆپێشاندانی جەماوەری بەخۆوە دەبینێ و خەڵکی ئەم وڵاتە لەسەر باشبونی رەوشی بژیو و بەرنگاربوونەوەی جدی لە گەڵ گەندەڵی جەخت دەکەنەوە .