هاوپەیمانیی سەعوودیا ڕێگەنادا خاچی سور سەردانی زیندان و گرتووخانەکان بکا
بەرپرسی کۆمیتەی نیشتمانیی کاروباری بەدیلگیراوانی یەمەن رایگەیاند، هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودیا ڕێگە بە خاچی سور نادا سەردانی گرتووخانەکانی بکات.
"عەبدولقادر مورتەزا"سەرۆکی لێژنەی نیشتمانیی کاروباری یەخسیرانی یەمەن ئەمڕۆ شەممە رەخنەی گرت لە بێ دەنگەلێکردنی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەهەمبەر درێژەی بۆردومانی ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن لە هێرشەکانی هاوپەیمانی سەعودی و بەکرێگیراوانی و هەروەها نەیارەتی کردنیان لەگەڵ سەردانیکردنی پشکێنەرانی خاچی سور لە زیندانەکانیان.
ناوبراو وتی: ئەنساروڵڵا پێبەندی ڕێککەوتنی ئەم دواییەیەو ڕێگەی بەخاچی سور داوە سەردانی گرتووخانەکان بکا بەڵام لایەنی سەعودی بەپێچەوانەی ئەوەی وا لەدواخولی دانوستانەکان لەعوممان لەسەری ڕێککەوتبوو، هەروا لاسارەو ڕێکخراوی نەتەوەکانیش بێ دەنگەی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، سەرتیپ"یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، پەلاماری دەسدرێژکارانی سەعودی بۆسەر سنورەکان وناوچە جیاجیاکانی یەمەن بەردەوامە.