نەبیل شەعس: ئیسرائیل لە دووی تیرۆر کردنی ئامانجداری فەلەستینیەکانە
ڕاووێژکاری باڵای سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین وتی: پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە، کوژران وخوینڕشتن وتیرۆری ئامانجداری فەلەستینیەکان لە ماڵەکانیان دایە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما، " نەبیل شەعس " لە وتووێژ لەگەڵ ڕاشا تودەی بە ئاماژەدان بە خۆلی نوێی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە وتی: ئیسرائیل ژنان ومنداڵانی بێ بەبەزەی فەلەستینی لە ناو ماڵەکانیان دا دەکوژێت وئەمە پسپۆڕبوونی زایۆنیەکان پیشان ئەدات کە بە کوشتن وتیرۆر لە هەموو ناوچەکانی جیهان درێژە ئەدەن . ڕاوێژکاری پایەبەرزی سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین وتی: ئیسرائیل حکومەتێکی تیرۆریستیە کە لەدووی لەناوبردنی ماڵ، خەڵک وموچەی فەلەستینیەکانە وسەرزەوینەکانیانی داگیر کردووە. ڕاوێژکاری مەحمود عەباس پیداگری کرد: ئیسرائیلیەکان بۆ کوشتن وقەڵاچووی خەڵکی فەلەستین لە هیچ دادگەیەک دا دادگەیی ناکرێن وئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش تەنیا بە پەسەن کرانی بریارنامەکە بەسەندە دەکەن وهیچکات بایکۆتە ڕاستەقینەکان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی داناسەپێنن وهیچ سزادانێکیش بۆ ئەوان لە ئارادانیە. نەبیل شەعس بە ئاماژەدان بە یارمەتی چەکەمەنی ئەمریکا بۆسەر ئیسراییل وتی: ئەمریکا و بە تایبەت " دۆناڵد ترامپ " سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەو شتەی کە لە تواناییان دا بووە، بۆ پڕچەک کردن وهان دانی بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ درێژە دان بە کەمپینی قەڵاچووی فەلەستینیەکان ئەنجام داوە ولەم ڕێگایەدا هەموو هەوڵی خۆیانیان دەکار هێناوە.ڕژێمی زایۆنیستی لە سێشەممەی حەوتەی ڕابردوو خۆلی نوێی پەلامارەکانی بۆ سەر کەرتی غەززەدەسپێکردووە ولەم پەلامارانەدا هەتا ئێستاکە لانی کەم ٣٢ فەلەستینی لەوان " بەها ئەبو عەتا " ئەندامی پایەبەرزی گوردانەکانی قودس لقی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ، شەهید کراون و١٠٠ فەلەستینیش بریندار بوونە.