سەرۆک وەزیرانی کوەیت ناسێندرا
میری کوەیت ئەمڕۆ دوشەممە جاڕێکی تر شێخ " جابیر ئەلموبارەک ئەلحەمەد ئەلسەباح" ی بۆ پلەی سەرۆک وەزیران دیاری کرد .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری ڕەسمی کوەیت " کونا' شێخ "سەباح ئەحمەد جابیر ئەلسەباح" میری کوەیت، سەرۆک وەزیرانی لەکار کێشاوەی ئەم وڵاتەی ئەرکمەند کرد وەزیرە نوێکان بناسێنێت. لە لایەکی تر بڕێک لە سەرچاوەکان لەوان کەناڵی تەلە فیزیۆنی ئەلمەیادین وکەنالی ئەلجەزیرە لە خوبواردنی شێخ جابر ئەلموبارەک ئەحمەد ئەلسەباح لە قەبوڵ کردنی پلەی سەرۆک وەزیران هەواڵیان دا. میری کوەیت هەروەها " ناسر سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح" جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیران ووەزیری بەرگری و" خالید ئەلجراح ئەلسەباح" وەزیری ناوخۆی کوەیتی لە پلەکانی خۆیان وەلانا وسەباح خالید ئەحمەد ئەلسەباح وەزیری دەرەوەی کردە ماموری پیداچوونەوە بە کاروباری وەزاڕەتی بەرەڤانی و" ئانس خالید ناسر ئەلسالح " وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی کردە ماموری پیداچوونەوە بە سەر کاروباری وەزاڕەتی ناوخۆ هەتا کاتی دامەزرانی وەزاڕەتی نوێی.شێخ " جابر ئەلموبارەک " سەرۆک وەزیرانی کوەیت پێنجشەممەی ڕابردوو دەس لە کار کشانەوەی دەولەتی ئەم وڵاتەی پێشکەشی میری کوەیت کرد. دەس لە کار کیشانەوەی دەوڵەتی کوەیت لە دۆخێکدا ئەنجامی گرت کە ئەم دواییانە ژمارەیەک لە شارومەندانی ئەم وڵاتە بەکۆبوونەوە لە یەکێ لە مەیدانەکانی شاری کوەیت ، خوازیاری بەربەرەکانێ لەگەڵ گەندەڵی وچارەسەرکرانی کێشە وگرفتی کەسانێک کە ڕەگەزنامەیان نیە بوون. بەشداربووان لە کۆبوونەوەی ناڕازیانەدا بە گلە وگازەندە لە خراپ بوونی دۆخ ، خوازیاری چاکسازی نێزامی ڕاهێنان ، دروست کردنەوەی نەخۆشخانەکان ، ڕاگرتنی گەندەڵی ، بەخشینی مەحکومانی سیاسی، پێشگیری لە خوشەدارکردنی ئازادی ڕادەربڕین ، چارەسەرکردنی کێشەوگرفتی بیکاری وبەرنگاربوونەوەی گەندەڵی بوون