تەشەنای زەخت وگوشاری ڕژێمی ئالی خەلیفە بەسەر زانای بەحرەینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372004-تەشەنای_زەخت_وگوشاری_ڕژێمی_ئالی_خەلیفە_بەسەر_زانای_بەحرەینی
کۆمەڵی ویفاقی نیشتمانی ئیسلامی بەحرەین ،هەواڵی دا لە تەشەنای زەخت وگوشار بەسەر زانایانای ئەم وڵاتە وهەڕەشەکران لە ژمارەیەک لەوان لە لایەن ڕژێمی ئالی خەلیفە و دەزگاکانی ئاسایشتی بەحرەین
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2019 17:45 Asia/Tehran
  • تەشەنای زەخت وگوشاری ڕژێمی ئالی خەلیفە بەسەر زانای بەحرەینی

کۆمەڵی ویفاقی نیشتمانی ئیسلامی بەحرەین ،هەواڵی دا لە تەشەنای زەخت وگوشار بەسەر زانایانای ئەم وڵاتە وهەڕەشەکران لە ژمارەیەک لەوان لە لایەن ڕژێمی ئالی خەلیفە و دەزگاکانی ئاسایشتی بەحرەین

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، کۆمەڵی ویفاقی نیشتمانی بەحرەین ، ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیان نامەیەکدا وێڕای ڕەخنە گرتان لە چاوپوشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەسەر " ڕاستیی دڵهەژین وترسینەری ژیانی خەڵکی بەحرەین" ڕایگەیاند : پشکێنەرانی وەزاڕەتی ناوخۆ و دەزگە ئاسایشتیەکانی بەحرەین ، ژمارەیەک لە زانایانی لە دوعاکردنی دوای نوێژ وهەرئەوشتەی کە پێوەندی بە ئازادی وئاسایشتی وڵات وبەتایبەت بەندیانی سیاسی هەبێت ، قەدەغە کردووە. کۆمەڵی ویفاق بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژێمی ئالی خەلیفە بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەسە وئامێری سەرکوت ، مافی ئازادی ڕادەربڕین وخۆپێشاندانی لیی وەرگرتوون ، پێداگری کرد: ڕژێمی ئالی خەڵیفە ، بەحرەینی کردووە بە زیندانێکی گەورە ، زیندانێک کە هیچ کەس تیدا ناتوانێ تەنانەت یەک وشە بێنێتە سەر زار. کۆمەڵی ویفاق لەم بەیان نامەیەدا هەروەها وێڕای ڕەخنە وگازەندە لە سەرکوت، قەڵاچوو ، ئەشکەنجە ، ودەسدرێژکاری ڕۆژانە وبێ وەستانی ئەندامانی دەوڵەت ، مەبەستیانی سەرکوت کردنی خەڵکی زانی. بە قسەی ئەم کۆمەڵە بەحرەینیە ، زۆربەی شارومەندانی بەحرەینی لە ئەگەریی دابین بوونی دۆخی ئازادی بیروڕادەربڕین لەم وڵاتە ، بە ئامادە بوون لە مەیدان وشەقامەکان، بە شێوەی ئاشتیانە خوازیاری مافی دادگەرانەی خۆیان دەبن.دوای دەسپێکرانی ناڕەزایەتیەکان لە بەحرەین لە ساڵی ٢٠١١ ، نێزیک بە پێنج هەزار شارومەندی ئەم وڵاتە بە هۆی ڕاگەیاندنی دەنگە سیاسیەکان ، دەسگیر کران ولە زیندانەکانی بەحرەین دان.