نامەی ترامپ بۆ کۆنگرێس؛ ئەمریکا سێ هەزار سەرباز لە عەرەبستان جێگیر دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372119-نامەی_ترامپ_بۆ_کۆنگرێس_ئەمریکا_سێ_هەزار_سەرباز_لە_عەرەبستان_جێگیر_دەکا
سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە لە نامەیەک ڕوو لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە، بەئیدیعای جێی مەترسی بوونی ئێران، ڕایگەیاند، سێ هەزار سەرباز و کەرەستەی جەنگی ئەمریکی لە عەرەبستان جێگیر دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2019 07:22 Asia/Tehran
  • نامەی ترامپ بۆ کۆنگرێس؛ ئەمریکا سێ هەزار سەرباز لە عەرەبستان جێگیر دەکا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە لە نامەیەک ڕوو لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە، بەئیدیعای جێی مەترسی بوونی ئێران، ڕایگەیاند، سێ هەزار سەرباز و کەرەستەی جەنگی ئەمریکی لە عەرەبستان جێگیر دەکات.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "دۆناڵد ترامپ" لەو نامەدا بەئاماژە بەوەی کە بەشی یەکەمی ئەو هێزانە گەیشتوونەتە عەرەبستان، وتی: باقی هێزەکانیش لە چەند حەوتەی داهاتوودا دێنەنێو خاکی ئەو وڵاتە.

ترامپ لەو نامەدا، ئێرانی بە بەرپرسی هێرش بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان ناساندو ئیدیعای کرد، هێز و چەکئامێرە سەربازییەکانی ئەمریکا بەئامانجی پاراستنی عەرەبستانی سەعودی لەو وڵاتە جێگیر دەکرێن.

بەپێی راگەیاندنی ترامپ، ئەو بڕە چەکەمەنییەی ڕەوانەی عەرەبستان دەکرێ، سیستەمە ڕاداری ومووشەکییەکان بۆ بەهێزکرانی دەسەڵاتی بەرگری لەهەمبەر هەڕەشەی ئاسمانی ومووشەکی لەناوچەدا، لقێکی نێردراوی ئاسمانی بۆ پاڵپشتی لە هەڵمەتی فڕۆکە ئەمریکییەکان لە عەرەبستانی سەعودی و دوو سکادرانی فڕۆکەی جەنگی، لەخۆ دەگرێ.

یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن، شەممە١٤ی سیپتەمبەر لە وەڵامدانەوە بە تاوانکارییەکانی هاوپەیمانی سەعودی لە یەمەن، بە دە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆجێی، پاڵاوتگەکانی "بقیق" و "خریس"ی پێکا.

سەرباری ئەوەی سوپای عەرەبستان خاوەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ومووشەکیی پاتریۆت بۆ وێنە لە دەورووبەری دامەزراوە نەوتیەکانی ئارامکۆ بوو، بەڵام ئەو سیستەمانە پێشیان بە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەنییەکان نەگرت و ئەوەش ڕەخنەوگازندەی زۆری لەناوخۆ و دەرەوەی عەرەبستان لێکەوتۆتەوە.