فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی سعودی دورگەی کەمرانی یەمەنیان بۆردومان کرد
تشرینی دووهم 25, 2019 04:23 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی سەرلەبەیانیی دوشەممە یازدە جار دورگەی کەمران لە رۆژاوای یەمەنیان بۆردومان کرد .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لەم دورگەیە بیستراوە .
هەندێ سەرچاوەی هەواڵیش هاوکات باسی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی سعودیان کرد بۆسەر شاری حودەیدەی رۆژاوای یەمەن .
سەرچاوە یەمەنیەکان رایانگەیاند لەم پەلامارانەدا ، دەیان یەمەنی کوژرا و بریندار بوون .
سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەن لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی دەنگوباسی ئەلمەسیرە رایگەیاند ، ئەم پەلامارانە پێشێلکرانی ئاشکرای رێککەوتنی ستۆکهۆڵمە .