کاردانەوەی کۆمکاری عەرەبی بە ھەڵوێستگرتنی ئەمریکا لە دژی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372454-کاردانەوەی_کۆمکاری_عەرەبی_بە_ھەڵوێستگرتنی_ئەمریکا_لە_دژی_فەلەستین
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەەبی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بۆ داکۆکی کردن لە گەلی فەلەستین لە دژی پشتیوانیەکانی ئەمریکا لە رژێمی زایونی ھەڵوێستیان گرت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2019 04:53 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی کۆمکاری عەرەبی بە ھەڵوێستگرتنی ئەمریکا لە دژی فەلەستین

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەەبی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بۆ داکۆکی کردن لە گەلی فەلەستین لە دژی پشتیوانیەکانی ئەمریکا لە رژێمی زایونی ھەڵوێستیان گرت .

بە پێی راپۆرتی سۆمەریە نیوز ، ئەحمەد ئەبووغەیت سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی رۆژی دوشەممە بە خوێندنەوەی بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی وەزیرانی دەرەەی وڵاتانی ئەندامی ئەم کۆمکارە جەختی کردەوە ئەم کۆمکارە لە گەڵ ھەڵوێستگرتنی ئەم دواییانەی ئەمریکیەکان لە بارەی شارۆکە  زایۆنیەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەبڕشتانە دژایەتی دەکات . 

 ئەبووغەیت رایگەیاند :  شارۆکە سازیی ئیسراییلیەکان لە ناوچە فەلەستینیەکان ناڕەوایە . 

 دانیشتنی نائاسایی وزیرانی دەرەوەی کومکاری عەرەبی لە بارەی فەلەستین ، بە دوای ھەڵوێست گرتنی نوێی کاربەدستانی ئەمریکیە . 

 مایک پومپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم دواییانەدا رایگەیاندبوو ، ئەم وڵاتە چیتر شارۆکەکانی ئیسراییل بەپێچەوانەی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان نازانێ . 

 ئەوە لەکاتێکدایە کە بەر لەوە ئەمریکا ، شارۆکە سازیی لە ناوچە فەلەستینیەکانی بە پێچەوانەی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان دەزانی  .