نەیارەتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەگەڵ مەرجەکانی ئەمریکا بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی تازەی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372457-نەیارەتیی_حیزبوڵڵای_لوبنان_لەگەڵ_مەرجەکانی_ئەمریکا_بۆ_پێکھێنانی_دەوڵەتی_تازەی_لوبنان
حیزبوڵڵای لوبنان لەگەڵ مەرجەکانی ئەمریکا بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی تازە لە لوبناندا دژایەتیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2019 08:12 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەگەڵ مەرجەکانی ئەمریکا بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی تازەی لوبنان

حیزبوڵڵای لوبنان لەگەڵ مەرجەکانی ئەمریکا بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی تازە لە لوبناندا دژایەتیی کرد.

 بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «شێخ نەعیم قاسم» یاریدەری سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند:دەوڵەتی تازە لە لوبنان دەبێ ڕاپەڕاندنی چاکسازی و خەباتی دژی گەندەڵی دەست پێ بکات و ڕێگر بێت لە بەردەم کەڵکاژۆیی وڵاتانی بیانی.

یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بەرلەمەش دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری نێوخۆیی لوبنانی بە ھۆکاری سەرەکیی پێک نەھاتنی دەوڵەتی تازە لەم وڵاتەدا زانی و وتی: کاربەدەستانی ئەمریکی پەیوەندیگەلی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ سیاسەتڤانانی لوبنانی ھەیە و لە ئێستادا ھۆی وەدواکەوتنی دەرباز بوون لە قەیرانەکەش ھەر بۆ سیاسەتەکانی دەستوەردەرانەی ئەمریکا لە کاروباری نێوخۆیی لوبنان دەگەڕێتەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی دووشەممە وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە ڕەوشتی ئاسایشتیی لوبنان، داوای پێکھاتنی دەوڵەتی تازە لەم وڵاتەی کرد.

لوبنان لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە ھەتا ئێستا  خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوشتی باج و قەیرانی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت .

بێکاری، دەستکورتیی ئابووری، کەڵەکە بوونی قەرزی دەوڵەت و بە تایبەت بارستایی لەڕادەبەدەری گەندەڵی دەشێ وەک چوار ھۆکاری سەرەکیی ناڕەزامەندییەکانی لوبنان دەستنیشان بکرێت. ئاستی بێکاری لەنێو کەسانی ژێر ٣٥ ساڵی لوبنانی نزیکەی لەسەدا ٣٧ـە. ئەم ڕادەیەی بێکاری تەشەنە سەندنی ھەژاری و دەستکورتیی لە لوبناندا بەدواوە بووە.

دەوڵەتی لوبنان بە ٨٦ ملیارد دۆلار قەرز، لەو دەوڵەتە ھەرە قەرزارانەی جیھان دێتە ئەژمار لە چاو بارستایی و ئاستی ئابووریی ئەم وڵاتە. بارستایی ئەم قەرزانە بە قەدەر یەک و نیو ھێندەی تکێڕای بەرھەمھێنانی ناڕەبەقی ساڵانەی لوبنانە.