شەھیدکرانی دیلێکی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372468-شەھیدکرانی_دیلێکی_فەلەستینی_لە_بەندیخانەکانی_ڕژێمی_زایونی
دیلێکی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایونی لە بەر خەمساردی لە ڕاگەییشتن بە ڕەوشتی نالەباری جەشتەی، شەھید بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2019 08:39 Asia/Tehran
  • شەھیدکرانی دیلێکی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایونی

دیلێکی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایونی لە بەر خەمساردی لە ڕاگەییشتن بە ڕەوشتی نالەباری جەشتەی، شەھید بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، نووسینگەی ڕاگەیاندنی کاروباری دیل و ئاراد کراوانی فەلەستینی ڕۆژی سێ شەممە وای بڵاو کردەوە کە ڕێکخراوەی بەندیخانەکانی زایونی شەھید بوونی «سامی ئەبو دیاک» دیلی فەلەستینییان پشتڕاست کردووەتەوە.

«سامی ئەبو دیاک» دیلی ٣٦ ساڵانی فەلەستینی کە زیندانی ھەتاسەری بۆ بڕابووەوە، تووشی نەخۆشیی کوشندەی شێرپەنجە ھاتبوو، کەچی سەرباری ئەوەش ڕژێمی زایونی ئامادە نەبوو ئازادی کات و یان خزمەتگوزاریی پێویستی پزیشکیی بۆ تەرخان بدات.

بە شەھید بوونی «سامی ئەبو دیاک»  ژمارەی ئەو دیلە فەلەستینیانەی کە لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایونی شەھید کراون بۆ ٢٢٢ کەس بەرز بووەوە.

لەئێستادا نزیکەی شەش ھەزار فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ئیسرائیلدان کە لەم ژمارەیە ٦٢یان ئافرەتن و ٣٠٠ کەسیشیان تەمنیان ژێر تەمەنی یاساییەو ئەم دیلانە بەردەوام لەژێر ئەشکەنجەو ئازار ڕۆحی و جەستەیی دان و بەرەوڕووی ھەڵس و کەوتی نامرۆڤانە دەبنەوە.

هێزەکانی داگیرکەری ڕژێمی زایونی هەموو ڕۆژێک بە هەڵکوتانەسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین و کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن  و قودسی پیرۆز، لاوانی فەلەستینی ڕاپێچ دەکەن و هێندێک جاریش بەبێ هیچ تاوانێک زیندانییان دەکەن.