حەریری: هۆگری پێکهێنانی حکومەت نیم
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372524-حەریری_هۆگری_پێکهێنانی_حکومەت_نیم
سەرۆک وەزیرانی لەکارکشاوەی لوبنان پێی داگرت؛ هۆگری پێکهێنانی حکومەتی نوێ نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2019 07:08 Asia/Tehran
  • حەریری: هۆگری پێکهێنانی حکومەت نیم

سەرۆک وەزیرانی لەکارکشاوەی لوبنان پێی داگرت؛ هۆگری پێکهێنانی حکومەتی نوێ نییە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، بەگێڕانەوە لە کەناڵی سکای نیوز، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لەکارکشاوەی لوبنان وتی: من هیچ هۆگری ئەوە نیم حکومەتی نوێ پێک بێنم و هەڵوێستی خۆم شێلگیرانەو بەئاشکرا ڕاگەیاندووە. بەبڕوای من تەنیا ڕێکار بۆ دەربازبوون لە قەیرانی قووڵی ئابوری، پێکهێنانی حکومەتێکی داگری کەسانی پسپۆر و کارناسە.

ناوبراو وتیشی: هیوادارم میشل عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان خێرا دەس بکا بە دانوستانی پەرلەمانی بۆ راسپاردنی کەسێکی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەت.

لوبنان دەمێکە شایەتی ناڕەزایەتی دەربڕینی فراوان لەدژ دۆخی ئابورییە. دوابەدوای ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینانە، سەعد حەریری لە پۆستەکەی واتە سەرۆک وەزیریی کشایەوەو گرووپە سیاسیەکانی لوبنان جارێ لەسەر پێکهێنانی حکومەت ڕێک نەکەوتوون.