پاڵپشتی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی گشتی لە بیرۆکەی ڕووسیا لەمەڕ کەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372612-پاڵپشتی_ڕێکخراوەی_پەیمانی_ئاسایشتی_گشتی_لە_بیرۆکەی_ڕووسیا_لەمەڕ_کەنداوی_فارس
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامیی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی گشتی پێداگریان کرد لەسەر بارستایی ئەرێنی و سەرنجڕاکێشی بیرۆکەی ڕووسیا بۆ دەستەبەری ئاسایشت لەکەنداوی فارس .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2019 15:08 Asia/Tehran
  • پاڵپشتی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی گشتی لە بیرۆکەی ڕووسیا لەمەڕ کەنداوی فارس

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامیی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی گشتی پێداگریان کرد لەسەر بارستایی ئەرێنی و سەرنجڕاکێشی بیرۆکەی ڕووسیا بۆ دەستەبەری ئاسایشت لەکەنداوی فارس .

 بە پێی ڕاپۆرتی ئیتارتاس، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاسایشتی گشتی (CSTO)سەقامگیر لە مۆسکۆ لەبەیاننامەیەکی هاوبەش کە رۆژی چوارشەممە (٢٧ـی نۆڤەمبەر) بڵاوکرایەوە هاوکات لەگەڵ پشتگری لەبارستای ئەرێنی و سەرنجڕاکێشی پێشنیاری ڕووسیا بۆ دەستە بەری ئاسایشتی گشتی  لەکەنداوی فارس لە هەموو لایەنەکان داوایان کرد دان بە خۆدا بگرن و بۆ کەمکردنەوەی ئالۆزییەکان و متمانەچێکردن هەنگاو هەڵبگرن.

لە بەیاننامەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامیی ئەم ڕێکخراوەیە لەبارەی ڕەوشتی ئێستای کەنداوی فارس کە" ئامادەیە بۆ تێکهەڵچوونێکی سەربازی لە ئاستێکی گەورەتر کە زۆرترین دواهاتەکانی سەلبی بۆ هەموو وڵاتانی گیرۆدەی و هەروەها ئاسایشتی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی بە دواوە دەبێت"نیگەرانی دەربڕیوە.

 وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە پێشنیاریک کەلە ٢٣ـی ژوئەن ئاراستەی کرد،خوازیاری پێکهێنانی گرووپێک بووە بۆ ڕیکخستنی کۆنفرانسێکی نێو دەوڵەتی لەبارەی ئاسایشت و هاوکاری لە ناوچەی کەنداوی فارس دا. 

جگەلەمەیش، مۆسکۆ پێشنیاری داوە ناوچەکانی"ناوبڕی ناسەربازی" لەناوچەکە دا بەدی بێت، سەقامگیربوونی هەمیشەیی هێزە سەربازییەکانی وڵاتانی واوە ناوچەیی وەلا دانرێت و هێلەکانی پەیوەندی تەلەفوونی سەربازی دامەزرێت.

هەوڵی ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا لە پێناو پێکهێنانی هاوپەیمانی دەریایی لە کەنداوی فارس بە بیانووی دابینی ئاسایشتی هاتو چووی گەمییەکان لەم ناوچەیە کاردانەوەی ئێران و دوای ئەویش ڕووسیای بە دواوە بووە.

کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکات لەگەڵ ڕەتکردنەوەی تاوانپاڵدانەکانی ڤاشنگتۆن و ئەورووپا لەبارەی بنپێکرانیی ئازادی دەریاوانی لە کەنداوی فارس، دوای زەوتکرانیی نەوتبەری بەریتانی بە هۆی بنپێکردنیی یاسا نێو دەوڵەتییەکان لە گەرووی هۆرمۆز(١٩ـی ژەنوییەی ٢٠١٩)، ڕایگەیاندووە بەرپرسایەتی سەرەکی پاراستنی ئەم ناوچەیە لە ئەستۆی ئێران و وڵاتانی دراوسێیە و ئیتر ڕێگەنادەن ئەوانی تر نائەمنی بەدی بینن.