پوچەڵکرانەوەی پرۆژەی تێکدەرانەی دەزگای هەواڵگریی سعودی لە یەمەن
کانونی یهکهم 02, 2019 05:40 Asia/Tehran
وەزاڕەتی نێوخۆی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن باسی پوچەڵکرانەوەی پرۆژەی تێکدەرانەی دەزگای هەواڵگریی عەرەبستانی کرد لە یەمەن .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزاڕەتی نێوخۆی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ، هێزە ئاسیاشیەکانی ئەم وڵاتە رۆژی یەکشەممە دوو باندی ئاسایشی سەر بە دەزگای هەواڵگریی سعودیان لە یەمەن ناسی و تێکیان شکاند .
بە پێی راگەیاندنی وەزاڕەتی نێوخۆی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن ، ئەم دوو باندە بە نیازی نانەوەی تێکەهەڵچوون و ئاڵۆزی لە یەمەن بوون .
هەموو ئەندامانی ئەم دوو باندەی سەر بە دەزگای هەواڵگریی سعودی گیراون .