پەلاماری دەستدرێژکارانی سعوودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i379217-پەلاماری_دەستدرێژکارانی_سعوودی_بۆسەر_ناوچە_جۆربەجۆرەکانی_یەمەن
بەهۆی پەلاماری دەسدرێژکارانی سعوودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن، ژومارێک کەسی سیڤیل کوژران و بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2020 12:22 Asia/Tehran
  • پەلاماری دەستدرێژکارانی سعوودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن

بەهۆی پەلاماری دەسدرێژکارانی سعوودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن، ژومارێک کەسی سیڤیل کوژران و بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، هێزە دەستدرێژکارانی هاوپێمانی سعودی  ڕۆژی دووشەممە پەلاماریان کردەسەر ناوەگەلێک لە پێنج پارێزگەی سەعدە و حەچە لە باکووری سەنعا، مارب و جوف لە باکووی ڕۆژهەڵاتی سەنعا و بەیزا لە باشووری یەمەن  .

بە هۆی پەلاماری شەوی دووشەممەی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی بۆسەر ناوچەی سالە  لە پارێزگەی  تەعز لە ڕۆژاوای  یەمەنیش  کەسێکی سیڤیلی یەمەنی کوژرا و سێ منداڵیش بریندار بوون.

عەرەبستان بە هۆی  داکۆکی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مانگی مارسی  دووهەزارو پازدەوە دەستی داوەتە  دەستدرێژکاری  سەربازی  بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە  .

شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تائێستا  بووەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە شازدە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی  بە دەیان  کەس و ئاوارە بوونی  بەملوێنان  یەمەنی .