ژماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئیسرائیل گەیشتە نزیک دە هەزار کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i379367-ژماری_تووشبووان_بە_کۆرۆنا_لە_ئیسرائیل_گەیشتە_نزیک_دە_هەزار_کەس
وەزارەتی تەندروستیی رژیمی زایۆنی ڕایگەیاند، ژماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئیسرائیل بۆ نۆ هەزار و ٧٥٥ کەس زیادی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2020 13:10 Asia/Tehran
  • ژماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئیسرائیل گەیشتە نزیک دە هەزار کەس

وەزارەتی تەندروستیی رژیمی زایۆنی ڕایگەیاند، ژماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئیسرائیل بۆ نۆ هەزار و ٧٥٥ کەس زیادی کردووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، وەزارەتی تەندروستیی رژیمی زایۆنی ئەمرۆ پێنج شەممە بەڕاگەیاندنی نوێترین ئاماری تووشبووان بە نەخۆشیی کۆڤیدی نۆزدە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین ڕایگەیاند: ژماری تووشبووان بە کۆرۆناڤایرۆس لەنێو زایۆنییەکاندا لە رۆژی ڕابردووـوە هەتا ئێستا ٣٥١ حاڵەتی زیاد کردووەو ١٦٥ کەسیشیان لەدۆخێکی شپرزە دان.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بە تۆمارکرانی شەش مردنی دیکە، ژماری کەسانێک کە بەهۆی ئەو پەتایەوە لە ئیسرائیل گیانیان لەدەست داوە گەیشتە حەفتاو نۆ کەس.

ڕاگەیاندنی بەرزبوونەوەی ژماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئیسرائیل لەکاتێکدایە کە راپۆری نهێنی پەرلەمانی رژیمی زایۆنی(کنێست) واپێشان ئەدا کە ئەو رژیمە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا، کەل وپەلی پزیشکی پێویستی نییە.

بەرپرسانی خانەی بەساڵاچووان لە ئیسرائیل دەڵێن، لەبەر خەمساردیی رژیمی زایۆنی بەو شوێنانە لەجەنگەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا، ڕێژەی مردنی ئەوانیش ڕوو لە زیادبوونە.