حەماس : شۆڕشی گەلی فەلەستین لە دژی داگیرکەران حەتمیە
May 16, 2020 16:18 Asia/Tehran
وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی فەلەستین رایگەیاند ، شۆڕشی گەلی فەلەستین لە دژی رژێمی زایۆنی حەتمیە و تەنیا پرسی کات ھەیە .
بە پێی راپۆرتی ڕۆژی شەممەی کەناڵی ئەلمادین ، فەوزی بەرھوم وتەبێژی حەماس جەختی کردەوە ، ترس و تۆفاندن ، تیرۆریسم ، سەرکوتکاری و ھاواھەنگیی ئاسایشیی لە لایەن رژێمی زایۆنیەوە کار ناکاتە سەر ئیرادە ی گەلی فەلەستین .
بەرھوم بە ئاماژە بەوەی کە موسوڵمانان فەلەستین لە بیرناکەن وتیشی ، دژایەتی موسوڵمانان و دۆستانی فەلەستین لە جیھاندا لە گەڵ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ رژێمی زایۆنی ، پێداگری لەسەر جێگە و پلەی فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا لە نێو دڵاندایە .
رۆژی ھەینی داھاتوو ، دوایین رۆژی ھەینی مانگی رەمەزان ، رۆژی جیھانیی قودسە .
سەرپەیڤ