پێداگریی نەتانیاھوو لەسەر پەیوەستکردنی لێواری رۆژاوا بە ناوچە داگیرکراوەکان
سەرۆک وەیزرانی رژێمی زایۆنی لە ئاھەنگی ناساندنی کابینەی ھەرا لەسەری خۆی گوتی ، گەڵاڵەی داگیرکردنی زەویەکانی لێواری رۆژاوا لە کابینەی نوێی ئەودا ئەنجام دەبێ .
بە پێی ھەواڵێکی رۆژنامەی تایمز ئیسراییل ، بنیامین نەتانیاھوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دەسپێکی کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەم رژێمە کە بۆ پێکھێنانی کابینیە نوێ بەڕێوەچوو ، بانگەشەی ئەوەیکرد : یاسای ئیسراییل دەبێ لێواری رۆژاواش بگرێتەوە ، چونکە ئەم ھەنگاوە ئاشتیی نزیکتر دەکاتەوە .
نەتانیاھوو لەم کۆبوونەوەدا باسی پێکھتنی کابینەی یەکڕیزیی بۆ زایۆنیەکانی کرد و رێزی گرت لە داکۆکیی ئەمریکا لە گەڵاڵەی داگیرکردنی لێواری رۆژاوا .
نەتانیاھوو رێکەوتی دیاریکراو بۆ دانیشتنی بێنی گانتێز لە سەر کورسی سەرۆک وەزیریی ئەم رژێمەی 17ی نوامبری 2021 راگەیاند .
ئەندامانی بزووتنەوەی بێلایەنەکان رۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ھەرچەشنە ھەنگاوی داھاتووی رژێمی زایۆنی لە بارەی پەیوەستکردنی لێواری رۆژاوا بە ناوچە داگیرکراوەکانی ئێدانە کرد و بە پێشێلکەری ئاشکرای مافی نێودەوڵەتیی لەوان جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوەکان ، کۆنڤانسیۆنی چوارەمی ژنێڤ و بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکانی زانی .