حوزه‌یران 01, 2020 09:42 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانیی سعودی 72 جار ئاگربەس لە حودەیدەی بەزاند

کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن شەوی رابردوو رایگەیاند ، سعودیەکان لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 72 جار ئاگربەسیان لە پارێزگەی حودەیدە ی رۆژاوای یەمەن بەزاند .

 

بەپێی ئەم راپۆرە سێ حاڵەتی فڕینی فڕۆکە سیخوڕیەکان بە سەر ناوچەکانی ئەلجاح و ئەلفازە ، کردنەوەی بارەگانی سەربازیی ، 17 حاڵەتی تۆپ باران و 50 حاڵەتی تەقە و دەسدرێژ لە حاڵەتەکانی پێشێلکرانی ئاگربەس لە حودەیدە بووە .

ئاگربەسی رێککەوتن لەسەر کراولە سوید لە نێوان شاندی نێردراو لە سەنعا و شاندی ریاز لە سەرلەبەیانیی سێشەممە 18 ی دیسامبری 2018 لە پارێزگەی حودەیدەی رۆژاوای یەمەن دەستپێبووە بەڵام هاوپەیمانیی سعودیی هەر رۆژ پێشێلی دەکات .

له لایەکی دیکەوە هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی شەوی رابردوو ناوچە ئاوەدانەکانی لە شاری مینبە ی پارێزگەی سەعدە لە باکوری یەمەن دایە بەر پەلامار بە موشەک و هاوەن .

سەرچاوە یەمەنیەکان رایانگەیاند ، گرمەی چەند تەقینەوەی گەورە لە شاری مینبە  بیستراوە .

 فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی ش چوار جار ناوچەی باقم لە پارێزگەی سەعدەیان بۆردومان کرد .

 

 

 

 

بۆچوونت