حەماس ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریای ئیدانە کرد
وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) شاڵاوی موشەکیانەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریای ئیدانە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی (ئەلمەیادین)، «حازم قاسم» وتەبێژی حەماس وێڕای ئیدانەکردنی شاڵاوی درەنگانی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریا، ئەمریکاو وڵاتانی عەرەبیی بە خەتاباری پڕکێشیی ئەو ڕژێمە لەمەڕ ھێرش کردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە زانی.
«حازم قاسم» وتیشی: دەست درێژکاریی داگیرکەرانی زایونی بۆ سەر وڵاتانی ئیسلامی بە داکۆکیی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە وڵاتانی عەرەبی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ زایونییەکان خەریکی پێشبڕکێن.
یەکەی دژە ئاسمانیی سوپای سووریا شەوی ھەینی ئەو موشەکانەی وا لە لایەن فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونییەوە ھاوێژرا بوون، پێ و شوێن گرتن و ھەر بە ئاسمانەوە لە نێوی بردن.
بە پێی ڕاگەیاندنی ھەواڵدەریی سووریا(سانا) بنکەی ئاسمانیی «مەسیاف» لە «حەما» ئامانجی ئەو ھێرشانە بووە کە ھەڵبەت لەگەڵ بەربەستی پۆڵایینی بەرپەرچ دانەوەی ئاسمانیی سوپادا بەرەوڕوو بووەتەوە.