حوزه‌یران 16, 2020 14:36 Asia/Tehran
  • لەقاودانی تازە لە بارەی دەیان کڵاڤۆکی ناڤۆکیی ڕژێمی زایونییەوە

دامەزراوەیەکی لێکۆڵینەوە لە سویید دانی بەوەدا ناوە کە ڕژێمی زایونی لانیکەم ٩٠ کڵاڤۆکی ناڤۆکیی جەنگیی لەبەر دەست دایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە بنکەیەکی ھەواڵدەریی «مکان»ی سەربە ڕژێمی زایونی، دامەزراوەی ناسراو بە موتاڵای ئاشتی لە سویید وێڕای دان نان بە بوونی چەکەمەنیی ناڤۆکی لە بەر دەستی ڕژێمی زایونی دا، ژمارەی  کڵاڤۆکە ناڤۆکییە جەنگییەکانی ئەم ڕژێمەی ٩٠ دانە ڕاگەیاند.

ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە ڕژێمی زایونی لانیکەم ٢٠٠ کڵاڤۆکی ناڤۆکیی جەنگیی ھەیە.

دامەزراوەی ناسراو بە موتاڵای ئاشتی لە سویید ھەر لەم کاتەدا باسی ھەوڵی ڕژێمی زایونی بۆ ھێزمەند کردنی جبەخانە ناڤۆکییەکانی خۆی کردووە و وتووشیەتی: ئەم ھەوڵانە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە لە ژمارەی کڵاڤۆکە ناڤۆکییەکان لە ئاستی جیھاندا کەم کراوەتەوە.

دامەزراوەی ناسراو بە موتاڵای ئاشتی لە سویید لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە ٩ وڵات ٤٦٥ کڵاڤۆکی ناڤۆکی لەنێوبراو لە ئێستادا بە تێکڕایی کڵاڤۆکە ناڤۆکییە جەنگییەکان لە جیھاندا ١٣ ھەزارو ٤٠٠ دانەن.

سەرپەیڤ