بەزێندرانی سنووری ئاسمانیی لوبنان لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i383321-بەزێندرانی_سنووری_ئاسمانیی_لوبنان_لە_لایەن_ڕژێمی_زایونییەوە
سوپای لوبنان باسی بەردەوامیی پبەزێندرانی سنووری ئاسمانیی ئەم وڵاتەی کرد لە لایەن فڕۆکەکانی شۆڤاریی ڕژێمی زایونیەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2020 14:07 Asia/Tehran
  • بەزێندرانی سنووری ئاسمانیی لوبنان لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە

سوپای لوبنان باسی بەردەوامیی پبەزێندرانی سنووری ئاسمانیی ئەم وڵاتەی کرد لە لایەن فڕۆکەکانی شۆڤاریی ڕژێمی زایونیەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلنەشرە، سوپای لوبنان لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: چوار فڕۆکەی شۆڤاریی ڕژێمی زایونی ڕۆژی پێنج شەممە دوو جار سنووری ئاسمانیی ناوچەکانی «ڕەمیش»، «عولەما شەعب» و «کەفەر کەلا»یان بەزاند.

بە پێی ئەم ئاگاداری نامەیە، فڕۆکەکانی شۆڤاریی ڕژێمی زایونی نێوەڕۆو ئێوارەی ڕۆێژی ڕابردووش بە سەر ئاسمانی ناوچەکانی «ئەلناقورە»و « عولەما شەعب» ھەتا «سوور» دەستیان کردووە بە گەشت لێدان.

لوبنان گەلێک جار لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان داوای کردووە ھەتا ھەنگاوێکی بەبڕشتانە بۆ کۆتایی ھاتن بەم سنووربەزاندنانەی ڕژێمی زایونی ھەڵگرن.